لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٧ کرێکار کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
هێرشەکە لە لایەن گروپێکی نەناسراو بۆ سەر کرێکاران لە شارۆچکەی پەنجگور ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.
دەستنیشان کرا، تەواوی کرێکارەکان لە هەرێمی پەنجاب بۆ کارکردن هاتبوون چارۆچکەی پەنجگور.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە و هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە ئۆپراسیۆن بۆ دەستبەسەرکردنی هێرشکارەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر بەیرووت ٣ فەرماندەی بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین کوژران.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان لە ١٧ی ئەیلوولەوە ١١٧٤ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٠٤یان منداڵ و ١٩٤یان ئافرەت بوون.
هودا پار لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله وتی، "سەهیۆنییەکانی قاتیل لە کاتی کوشتن جیاوازی لە نێوان سوننی-شیعە و هەروەها مسوڵمان-غەیری مسوڵمان ناکەن بەڵام شەرمەکە هێشتا هەنێک لە مسوڵمانەکان بەهۆی ئەم کوشتنانە موناقەشەی مەزهەبی دەکەن."